"مه‌دینا عیرفان گوویی" ئه‌و كچه 16 ساڵانه‌ی كه رۆژی 25/3/2018 له ئاوی خابووردا نقووم ببوو ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه سه‌ر ئاو ده‌كه‌وێت و له لایه‌ن تیمه‌كانی غه‌واسی زاخۆوه ده‌هێنرێته ده‌ره‌وه.
دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی زاخۆ ده‌كرێت و دواتر ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌و له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی خه‌ڵكانێكی زۆر له خه‌ڵكی زاخۆ و كه‌س و كاره‌كه‌ی له ته‌نیشت براكه‌ی به ناوی "عیماد عیرفان" كه ئه‌ویش ڕۆژی 2/4/2018 ته‌رمه‌كه‌ی له خابووردا دۆزرایه‌وه دهننێژرێت.
شایه‌نی باسه ڕۆژی 25/3/2018 له كاتی چوونی خانه‌واده‌ی "عیرفان گوویی" بۆ سه‌ر ڕووباری خابوور و له كاتی وێنه گرتندا مه‌دینا قاچی ده‌خلیسكێت و ده‌كه‌وێته ناو ئاوه‌كه‌وه و دوتر عیمادی برای له تاو خوشكه‌كه‌ی خۆی ده‌خاته ناو ئاوه‌كه‌وه تا خوشكه‌كه‌ی ڕزگار بكات به‌ڵام خابوور ڕه‌حم به هیچ كام له‌و خوشك‌و برایه ناكات و هه‌ردووكیان ده‌خنكێن.
دوای ئه‌وه‌ی ئامۆژنی ئه‌م خوشكوبرایه به ڕووداوه‌كه ده‌زانێت جه‌ڵده‌ی دڵ لێیده‌دات و ده‌ست به‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.