Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 09:08

ئسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن و له‌ناوبردنى ئه‌سه‌د ده‌کات

یوڤاڵ ستینیتز وه‌زیرى وزه‌ و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى ئیسرائیل
ئسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن و له‌ناوبردنى ئه‌سه‌د ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى (Ynet news) دوێنى دووشه‌مه‌ى 7ى 5ى 2018، یوڤاڵ ستینیتز وه‌زیرى وزه‌ و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌ دیدارێكدا بۆ ستۆدیۆی (Ynet news) رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سوریا درێژه‌ به‌ ڕێگا پێدانى ئێران بدات له‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ كاره‌كانیان بكه‌ن، ئه‌سه‌د به‌و كاره‌ى كۆتاییى به‌ خۆى و ده‌سه‌ڵاته‌ ڕژێمه‌كه‌ى دێنێت، هه‌روه‌ها یوڤاڵ هۆشدارى دا و وتى ئه‌سد ده‌بیت هه‌ست به‌وه‌ بكات له‌سه‌ر كرداره‌كانى ده‌بێت به‌هایه‌كى قورس بدات.  

هاوكات ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو ئێران ڕایگه‌یه‌ندراوێكى له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سه‌ر بنكه‌ى ئاسمانى تى 4ى له‌ حومس كه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌نجامدرا، كاردانه‌وه‌ى تۆڵه‌سێنى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بكرێت.

وا بڕیار بوو حزبولله‌ى سه‌ر به‌ ئێران هێرشى مووشه‌ك بكاته‌ بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئیسرائیل، به‌ڵام قاسم سوله‌یمانى سه‌ركرده‌ى هێزى قودس سه‌ر به‌ سوپاى پاسدارانى ئێران ڕاێگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر ئیسرائیل بخاته‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى لوبنان و له‌پڕ ئیسرائیل بگرن. 

یوڤاڵ ستینیتز ده‌ڕباره‌ى ئه‌و هه‌واڵانه‌ بۆ (Ynet news) وتى: ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێكى له‌و جۆره‌ كه‌ له‌ سوریاوه‌ ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا ئیسرائیل به‌ سه‌ختى وڵامى ئه‌و هێرشانه‌ ده‌داته‌وه‌. 

یوڤاڵ وتى ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د ڕێ بدات ئێران له‌ خاكى سوریاوه‌ هێرش دژى ئێمه‌ ئه‌نجام بدات با به‌ ڕوونى بڵێم ئه‌وا ئه‌سه‌د ده‌بێت بزانى كۆتاییى خۆى ده‌نووسێت، له‌ وڵامدانه‌وه‌ى پرسیاریكدا كه‌ گوایه‌ ئیسرائیل ئه‌سه‌د چون تیرۆر ده‌كات یوڤاڵ به‌ ئاماژه‌پێكردنى سه‌رچاوه‌ییه‌كى ئایه‌تى ئینجیلى وتى " ئه‌و تووشى خوێنى خۆى ده‌بێت له‌ كه‌له‌ سه‌رى "، واتا كه‌سێك به‌رپرس بوو له‌سه‌ر كاره‌ساتێ خۆى كه‌ بۆ خۆى دروستى كرد. 

یوڤاڵ ستینیتز وه‌زیرى وزه‌ و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ئیسرائیل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى سوریاوه‌ له‌ 15ى ئادارى ساڵى 2011وه‌ ئیسرائیل له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه‌ به‌ڵام خۆى له‌شه‌ڕ ده‌پارێزێت.


 

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.