Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 04:31

به‌وێنه‌.. ڕووداوێکی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هامڵتۆن 6 قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كراون
کوردستان TV
#7
100%

كاتژمێر 10 ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ  له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هامڵتۆن 6 هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی.

له‌سه‌ر ریگای هاملتون - سمێلان پیكابێكی جۆری (دێر ) خوی ده‌كێشێت به‌ ئۆتۆمبیلێكی ئێرانی جۆری (بیجۆ) و له‌ ئه‌نجامدا (6) سه‌رنشینی هه‌ردوو ئوتومبیله‌كه‌ بریندار بوون كه‌ برینی هه‌ندێكیان سه‌خته‌ .

له‌م باره‌یه‌وه‌ ( عوسمان مه‌حه‌مه‌د ) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی سۆران به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێكی جۆری دێر به‌ هوی تیژلیخوڕین و پایه‌ند نه‌بوونی به‌ یاساكانی هاتووچۆ كۆنتڕۆڵی له‌ ده‌ستداوه‌ و خۆی كێشاوه‌ به‌ ئۆتۆمبیلێكی ئیرانی و له‌ ئه‌نجامیشدا (6) هاوڵاتی كه‌ (5) یان له‌ ڕه‌گه‌زی نێرن و یه‌كێكیشیان ئافره‌ته‌ له‌ هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بریندار ده‌بن.

ڕاشیگه‌یاند: برینی هه‌ندێكیان سه‌خته‌ و بۆ چاره‌سه‌ری پێویست ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كراون.

hamltonhamkton1hamlton3

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.