Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:47

باسنیوز: ئه‌وانه‌ی له‌ ڕابوون مه‌عرووفیان داوه‌ سه‌ر به‌ باڵێکی یه‌کێتین

له‌ چه‌ند تۆمارێكی وێنه‌یی و ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وتوون
کوردستان TV
#7
100%

 ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌لاماری ڕابوون مه‌عرووفیان داوه‌، له‌ چه‌ند تۆمارێكی وێنه‌یی و ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وتوون و سه‌ر به‌ باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن .

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ست كه‌وتوون، ئه‌و قسانه‌ی ڕابوون مه‌عرووف ڕاست نین كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ زیاتر له‌ ١٠ ئۆتۆمبێلی پڕ له‌ چه‌كدار په‌لاماریان داوه‌، خۆ له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕدا نه‌بووه‌

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: ئه‌وه‌ ڕاسته‌ كه‌ دوێنێ په‌لاماری ڕابوون مه‌عرووف دراوه‌.

 هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاشكرای كردووه‌، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌لاماری ڕابوون مه‌عرووفیان داوه‌، له‌ چه‌ند تۆمارێكی وێنه‌یی و ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وتوون و سه‌ر به‌ باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن و وێنه‌كانیان له‌به‌ر ده‌ستی چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار دان.

ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 7/5/2018 ڕابوون مه‌عرووف، په‌رله‌مانتار و كاندید بۆ په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر.

سه‌رچاوه‌/باسنیوز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.