دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دوێنى دووشه‌ممه 7ى ئایاری 2018، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تورى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه و رایگه‌یاند: سبه‌ى سێشه‌ممه كاتژمێر 2ى پاش نیوه‌ڕۆ له كۆشكى سپى بڕیارى خۆم له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنى ناوه‌كى ئێران ڕاده‌گه‌ینم.
ئه‌مه له كاتێكدایه وڵاتانى ئه‌وروپا به باشى داده‌نین كه له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه بمێننه‌وه، هاوكات دوێنى دووشه‌ممه هه‌ریه‌ك له وڵاتانى به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا به‌ڵێنیاندا له ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ساڵى 2015 له‌گه‌ڵ ئێران بمێننه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش له ڕێككه‌وتنه‌كه پاشه‌كشه بكات، هه‌روه‌ها وڵاتانى هاوپه‌یمانانى ئه‌مریكا داوایان له تره‌مپ كردووه كه ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتنه‌كه بمێنێته‌وه له لایه‌كى تره‌وه ڕاوێژكارانى تره‌مپ هانى تره‌مپ ده‌ده‌ن له ڕێككه‌وتنه‌كه دووركه‌وێته‌وه و ئه‌و ڕێكه‌وتنه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و جۆن بۆلتون ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا دژى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ن ئه‌وان پێشنیار ده‌كه‌ن كه تره‌مپ ئاماده‌یه ڕێككه‌وتنه‌كه خاڵى بكاته‌وه له‌لایه‌ن دانانى سزاى نوێ له‌سه‌ر ئێران.
وا بڕیاره له 12ـى ئایار دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات به مانه‌وه یا ده‌رچوونى ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ى ساڵى 2015ى نێوان زڵهێزه‌كان هه‌ریه‌ك له ( ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، بریتانیا، روسیا، چین، ئه‌مریكا ) له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له تویته‌رى خۆى نووسیوێتى كه ئه‌مڕۆ بڕیارى خۆى له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنى ڕێككه‌وتنى ناوه‌كى ئێران ده‌دات.
وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.