دەزگای هەواڵی ڕووسی لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاویکردەوە کۆپتەرێکی سەربازیی ڕووسی لە جۆری کەی ئی 25 لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتۆتە خوارەوە و لە ئەنجامدا دوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لەدەستداوە.
ئهو سهرچاوهیه ڕوونیشیكردهوه کۆپتەرە سەربازییە ڕووسییەکە لە ئەرکێکیدا بووە بەسەر ئاسمانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆماری عەرەبی سوریاوە و لەو کاتەدا کەوتۆتە خوارهوه.
جێی ئاماژەیە لە سێی ئهم مانگهشدا فڕۆکەیەکی جەنگی ڕووسی لە جۆری سیخۆی سی ئێس ئێم پاش کەمێک لە هەستانی لە سوریا کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا بە هەمان شێوە دوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.