Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:25

یوفا داوه‌رى یاری کۆتایی ده‌ست نیشانکرد

26ى مانگ له‌كییڤ یاری كۆتایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا ناسراو به‌یوفا  داوه‌رى یاری كۆتایی ده‌ست نیشانكرد ،  كه‌له‌به‌روارى 26 - 5 - 2018 له‌كییڤى ئۆكرانیا  كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر   ریال مه‌درید - لێڤه‌رپول یاری كۆتایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن . 
یوفا  داوه‌رى سڕبى (میلۆراد ماتیچى )  ده‌ست نیشانكرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و یاریه‌ ، ناوبراو ته‌مه‌نى 45 ساڵه‌ ، له‌م وه‌رزه‌ى چامپیۆنس چوار یاری و  له‌خولى ئه‌وروپى دوویاری به‌ڕێوه‌بردووه‌ . 
 میلۆراد یاری جامی سوپەری ئەوروپای لە نێوان ریاڵ و سیڤیا بەرێوە بردوه‌  له‌ساڵى 2016 كه‌له‌و یاریه‌دا ریال مه‌درید توانى براوه‌ بێت به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر دوو گۆل

شوان عه‌زیز

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.