Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 13:19

لە بانگەشەی هەڵبژاردن بازرگانی بە ڕاپرسییەکان دەکرێت

بە پێی پێشبینییەكان بێت، دەبێت كورسییەكانی پەرلەمان زیاتر بكرێت
رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی: لە بانگەشەی هەڵبژاردن بازرگانی بە ڕاپرسییەكان دەكرێت
کوردستان TV
100%

رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی بڵاویكردەوە كە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بازرگانی بە راپرسی و پێشبینییەكان دەكرێت كە زۆربەیان خەیاڵین.

رۆژنامەكە رونیكردەوە كە راپۆرتێكی لە بارەی دیاردەیەك كردووە ئەویش بڵاوكردنەوەی ئەنجامی راپرسی و پێشبینییەكانە كە بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەكە دەكرێت.

ئاشكراشیكرد كە ئەو راپرسییانە لە سەرچاوەی نادیارەوە بە رۆژنامەنووسەكان دەدرێن، جیا لەوەی هەر راپرسی و پێشبنییەك وەك بانگەشەیەكە بۆ حزبێك، لە بەرانبەریشدا ئەوەی ئەنجامی داوە، وەك كارێكی بازرگانی سەیری دەكات.

 لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكرێت، لە عێراق دامەزراوەی باوەڕ پێكراو بۆ راپرسی نییە، تا بە سیستەم و تەكنیكی نوێ كار بكات و توانای مرۆیییەكانی بەشێوەیەك بێت رێگریی لە كاریگەریی لاوەكی بكات، بۆیە زۆرینەی ئەو راپرسییانەی لەم چەند رۆژە بڵاو كراونەتەوە، جێی متمانە نین.

رۆژنامەی عەرەب بۆ دەرخستنی نادروستی دیاردەی پێشبینییەكانی هەڵبژاردن لە عێراق، ئاماژە بە گوتەیەكی چاودێران دەكات كە گوتویانە ئەگەر بە پێی پێشبینییەكان بێت، دەبێت كورسییەكانی پەرلەمان زیاتر بكرێت . چونكە هەر لایەنێك كورسییەكەی خۆی زیاد دەڵێت كە لە ئەنجامدا كۆ دەكرێتەوە، زۆر لەو 329 كورسییە زیاترە كە لە پەرلەمانی عێراق هەیە.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.