Erbil 17°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 14:38

محەمەدی حاجی مەحموود سەردانی سەرۆک بارزانی ده‌کات

یەكێك بووە لەوانەی پشتگیری سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم
کوردستان TV
#7
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (87 وشە)
100%


محەمەدی حاجی مەحموود سەرۆكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە پیرمام سەردانی سەرۆك مەسعوود بارزانی كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك چەند وێنەیەكی لەگەڵ سەرۆك بارزانی بڵاو كردووەتەوە و ڕای گەیاندووە، ئەمڕۆ سەردانی سەرۆك بارزانی كردووە لە پیرمام.

محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستانە و یەكێك بووە لەوانەی پشتگیری سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفراندۆمی لە هەرێمی كوردستان كردووە و لەماوەی ڕابردوویش دووپاتی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە ئەو بەردەوام دەبێت لەسەر گەیاندنی پەیامی سەربەخۆی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.