Erbil 30°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:33

شەڕو پێکدادان لە نێوان پەکەکەو سووپای تورکیا لە سیدەکان ڕوویدا

سووپاى توركیا بە تۆپ و فرۆكه‌ بۆردمانی سنوورەكەی كردوه‌
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممه‌ 7/5/2018، شەڕو پێكدادانى سه‌خت لە نێوان چه‌كدارانى پەكەكەو سووپای توركیا لە سنووری ده‌ڤه‌رى سیدەكان ڕوویدا و سووپاى توركیا بە تۆپ و فرۆكه‌ بۆردمانی سنوورەكەی كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌ ئاشكراى كرد، كه‌ دوو فڕۆكەی جەنگی توركیا بەچڕی گەرووی كۆل و گەرووی بالوك بۆردمان كردووە و ژمارەیەك هاووڵاتیی گوندەكەیان جێهێشتووە.

وتیشى" لە چیای دێل شه‌ڕی سه‌خت لەنێوان چه‌كدارانى پەکەکە و سووپای تورکیا روویداوەو هاوکات سوپای تورکیا وێڕای به‌كارهێنانی چه‌كی سووك به‌ تۆپی‌ دوورهاوێژیش به‌رزاییه‌كانی لێلكان و ده‌وروبه‌ری تۆپبارانکردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.