Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:50

پۆلیسى هه‌ولێر روونکردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر سه‌رۆکی لیستی نه‌وه‌ی نوێ ده‌دات

پۆلیس  سه‌رو ماڵى هاوڵاتیان ده‌پارێزێت، وه‌تایبه‌ت كاندیدانی پارت و لایه‌نه‌كان به‌بێ جیاوازى
کوردستان TV
#7
100%

لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌ گوێره‌ى زانیارییه‌ سه‌ره‌تایی پێمان دراوه‌ له‌ ده‌رگه‌ی دووه‌می گوندی ئینگلیزی 2 ئۆتۆمبیل ڕێ له‌ سه‌رۆكى لیستى نه‌وه‌ى نوێ ده‌گرن و لێی ده‌ده‌ن ئێمه‌ ئێستا  سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و 2 ئۆتۆمبێله‌و سه‌رنشینه‌كانین له‌ ڕێگه‌ی كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی دۆزرانه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ ڕا گه‌یاندنه‌كان بڵاویده‌كه‌ینه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ده‌شڵێت: داوا له‌ ڕابوون مه‌عروف ده‌كه‌ین با بێت به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی پۆلیس سكاڵا تۆمار بكات له‌ دژی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ری ، نه‌ك بچێت له‌ په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك قسه‌و قسه‌ڵۆك بكات.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : پۆلیس  سه‌رو ماڵى هاوڵاتیان ده‌پارێزێت، وه‌تایبه‌ت كاندیدانی پارت و لایه‌نه‌كان به‌بێ جیاوازى ، وه‌پۆلیس ڕێگه‌ به‌هیچ كه‌سێك نادات ده‌ست درێژى بكاته‌ سه‌ر كاندیدان هه‌ر ڕووداوێك ڕووبدات بۆ سه‌ركاندیدان پۆلیس ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر ده‌كات و به‌سه‌رماندا تیپه‌ڕناكات و ڕێگه‌ به‌كه‌س ناده‌ین هێرش بكاته‌ سه‌ر كاندیدان  .

به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت  له‌هه‌ر ئه‌گه‌ر و ڕوودانێك كاندیدان له‌پارت و قه‌واره‌كان ده‌توانن له‌بنكه‌كانى پۆلیس سكاڵاى یاسایی خۆیان تۆمار بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه‌به‌هۆكار ده‌زانێت له‌هێرش كردنه‌ سه‌رى ، نه‌ك لێدوان بۆ سایت و په‌یجه‌كان بده‌ن هه‌واڵى نادروست بڵاو بكه‌نه‌وه‌ و پێش ڕووداوه‌كان و ڵێكۆڵینه‌وه‌ى پۆلیس بكه‌ون

سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كه‌ی ڕابوون بۆ سایتی میلله‌تی سه‌ر به‌ لاهور شێخ جه‌نگی كه‌ گوتوویه‌تی  هێزێكی ئاسایشی سه‌ر به‌ یه‌كێتی منیان رزگار كردووه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ڕایگه‌یاند: ئاسایشی یه‌كێتی چی ده‌كات له‌و  شوێنه‌و له‌و ناوچه‌یه‌؟ ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا جێگه‌ی تێڕامان و گومانه‌

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.