Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:51

به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نسا له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌مێننه‌وه‌

ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نسا بریارى كۆتاییان دا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7/5/2018، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نسا به‌ڵێنیاندا له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ ئێران بمێننه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكایش له‌  ڕێككه‌وتنه‌كه‌ پاشه‌كشه‌ بكات .

ئاژانسی "رۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه‌، دۆنالد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كه‌ پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رچوونی له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ كردبوو، تاكو 12ی ئایار پێویسته‌ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدات به‌ مانه‌وه‌ یان ده‌رچوونى ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌دا.

هێیكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی روون دیاره‌ كه‌ ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ بووه‌ته‌ هۆی به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ئاسایش له‌ وڵاتانی جیهان و ئه‌گه‌ر بیر له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بكه‌ینه‌وه‌ مه‌ترسی بۆ ته‌واوی جیهان ده‌بیت.

ماس له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا  ڕایگه‌یاند، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا بریارماندا به‌رده‌وام بین له‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌و بڕیاره‌كه‌ش بۆ برا ئه‌مه‌ریكییه‌كان جێ ده‌هێڵین.

هاوكات جان لێ دریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساش ڕایگه‌یاند، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاكه‌ ڕێگایه‌ بۆ دروست نه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.