Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:41

به‌رپرسێکى یه‌کێتى : ده‌نگه‌کانمان له‌هه‌ڵبژاردن که‌م ده‌کات

به‌چ شانازیه‌كه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن دوانزه‌ كورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنینه‌وه‌
کوردستان TV
100%


حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌كۆڕێكی دا بۆ لایه‌نگرانى حزبه‌كه‌ى له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌  ڕه‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى خۆیى و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى ده‌كات ، به‌وه‌ى  له‌ڕێبازى گشتى لایان داوه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت  مام جه‌لال به‌ 50 كورسیه‌وه‌ یه‌كێتى ته‌سلیمى ئێمه‌ى كرد ، ئێمه‌ كردمان به‌ 18 كورسى ،  ئێستاش به‌چ شانازیه‌كه‌وه‌ له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق  ده‌ڵێین 11 كورسى وه‌یاخود 12 كورسى وه‌ده‌ست ده‌هێنین . 
ناوبراو ئۆباڵى ئه‌م شكسته‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی به‌رپرسانى یه‌كێتى له‌ملانێى یه‌كتر و ڕكابه‌ری بێ سود و وه‌ نه‌بوونى یه‌ك ده‌نگى له‌ناو یه‌كێتى دا وه‌ململانێى بێ سوود واى كرد  كورسى و ده‌نگمان كه‌م بكات وه‌له‌وهه‌لبژاردنه‌  ئه‌و ده‌نگه‌ى جا ران ناهێنینه‌وه‌ كه‌پێشتر به‌ده‌ستمان هێنابوو . 

حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید  ڕه‌خنه‌ى توند ده‌گرێت له‌سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى ڕایده‌گه‌یه‌نێت  له‌بڕى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى نیشتیمان و چاكتر كردنى له‌پێناوى خه‌ڵك بێت  وێرانمان كرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕێبازى مام جه‌لالمان ونكرد و جێ به‌جێمان نه‌كرد ئه‌وه‌ش هۆكاره‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌نگى یه‌كێـتى كه‌م ده‌كات . 

وه‌له‌كۆتا دا ناوبراو ڕایده‌گه‌یه‌نێـت دوای هه‌ڵبژاردن وه‌زعى ئێستای یه‌كێـتى به‌و شێوه‌یه‌ نامێنێته‌وه‌ ، به‌ڵكو به‌به‌رگێكى دیكه‌و خه‌ڵكى نوێ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.