نووسه‌ری گه‌وره‌ی تورك و دۆستی كورد،ئیسماعیل بێشكچى له‌سه‌ردۆزی كورد (40) به‌رهه‌می چاپكراوی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو روداوه‌كان بیر‌و بۆچوونه‌كانی خۆی به ئاشكرا ده‌ربڕیوه.
لهسهرخیانهتی 16 ئۆكتۆبه‌ر له‌دوو وتاردا كه راوه‌ته نامیلكه‌یه‌ك ، نیگه‌رانی خۆی نیشان داوه ده‌نوسێت ده‌ڵێت: كوڕه گه‌وره‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی "بافل تاڵه‌بانی" له‌گه‌ڵ برازاكانی و چه‌ند رۆژێك به‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ قاسم سلێمانی به‌رێوه‌به‌ری حه‌شدی شه‌عبی رێكهوتننامهكی نهێنییان ئه‌نجامدا.
به‌پێی رێكهوتننهكه حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركووك، ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ی كه له‌ژێر رێكخستنی بافل تاڵه‌بانی و برازاكانی تاڵه‌بانی بوون، به‌په‌له له سه‌نگه‌ره‌كان پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن و كه‌ركووك راده‌ستی دوژمنان ده‌كرێت.
بێشكچی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه: ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆتۆبه‌ر روویدا ئه‌مه بوو به‌شێك له بنماڵه‌ی تاڵه‌بانی كه‌ركووكی شاری كوردانیان راده‌ستی دوژمنی كورد كرد، كۆمه‌ڵ كوژی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و ئه‌منه‌كه‌ی شاری سلێمانی هه‌موویان له‌بیر كراون هێشتا پارێزگاری له یه‌كێتیی عێراق ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه هه‌ندێ له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی پهڵیهكی ڕه‌شیان خسته سه‌ر مێژووی كوردستان ، هاوكات پهڵیهكی نه‌سڕاوه‌یان خسته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ى خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.