Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 00:23

به‌پێى ئەنجامه‌ بەراییه‌کان لیستى شیعه‌کان براوه‌ى یه‌که‌من

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان راگەیێندرا
کوردستان TV
100%

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان راگەیێندراو زۆربەی پارت و قەوارەکان خۆیان بە براوە دەزانن.

ژمارەی کورسی لایەنەکان ئاشکرانە کراوە، بەڵام بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هەریەک لە حیزبوڵڵای لوبنان و هێزەکانی لوبنان و پارتی هیوا، ژمارەی کورسییەکانیان زیادی کردووە.

هه‌روه‌ها ژمارەی کورسییەکانی سەعد حەریری، سەرۆکی بزووتنەوەی ئایندە (موستەقبەل) کە سعودیە و وڵاتانی رۆژئاوا پشتگیری لێدەکەن، کەمی کردووە، بەڵام هێشتا وەکو خاوەنی زۆرینەی کورسی لە پەرلەمانی وڵاتەکە دەمێنێتەوە و پێشبینی دەکرێت پارتەکە خۆی حکومەتی داهاتووی لوبنان پێکبێنێت.

خاڵی سەرنجڕاکێش لە هەڵبژاردنی لوبنان زیادبوونی دەنگەکانی حیزبوڵڵایە بە سەرۆکایەتیی حەسەن نەسروڵڵا. حیزبوڵڵا رۆڵێکی کاریگەری چەکداری لە عێراق و سووریا گێڕاوە و بەگشتیی جێگای نیگەرانی گەورەی ئیسرائیل و ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوایە.

پەرلەمانی لوبنان لە 128 کورسی پێکدێت،  9 ساڵیش بوو بەهۆی ململانێی سیاسییەوە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وڵاتەکەدا ئەنجام نەدەدرا، لەم هەڵبژاردنەشدا رێژی بەشداریکردنی دەنگدەران بۆ 51% دابەزی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.