كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ماوه‌ى پێدانه‌وه‌ى كارتى بایۆمه‌ترى ده‌نگده‌رانى له هه‌ولێر و دهۆك بۆ 10ی ئه‌م مانگه درێژكرده‌وه.
عه‌لی قادر به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به كوردستان راگه‌یان دوادەی وەرگرتنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان بۆ 10ی ئایاری 2018 درێژکراوەتەوە.
بەرپرسی لقی هەولێری کۆمیسیۆن باسی لەوەشکرد، کۆمیسیۆن دەیەوێت زۆرترین خەڵک کارتەکانیان وەربگرنەوە.
هه‌روه‌ها له دهۆكیش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بڕیاردرا به درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان تا رۆژى پێنجشه‌ممه (10ى ئایار/ مایۆى 2018).
نووسینگه‌ى دهۆكى كۆمیسیۆن داواشى له هاووڵاتیان كرد، په‌له بكه‌ن له وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارته‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى مافى ده‌نگدانیان نه‌فه‌وتێت.
پێشتر بڕیاربوو رۆژی 8-5-2018 کۆتا وادەبێت بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان، بەوپێیەی رۆژی شەممە 12-5-2018 رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە.
بریاره 12ی ئه‌م مانگه هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوە دەچێت كە لە هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و 144 هەزار و 730 دەنگدەر هەن و 25 قەوارە بەشدارن لە چوارچێوەی 19 حزب و چوار هاوپەیمانی و دوو كاندیدی تاك، هاوكات 357 كاندید نێرن و 146 كاندید ڕەگەزی مێن كە كێبەركێ لەسەر 46 كورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.