Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 14:56

به‌ وێنه‌.. نه‌وشیروان له‌ کاتی چایی خواردنه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌

به‌ هۆی هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی زمانی
کوردستان TV
#7
100%

نه‌وشیروانی ته‌مه‌ن 27 ساڵان له‌ كاتی دۆمینه‌ كردن و به‌ ده‌م چایی خواردنه‌وه‌وه‌ زمانی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی 4ی مه‌ی 2018 له‌شه‌قامی گوڵباخی شاری ڕانیه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دا.

 (نه‌وشیروان حاجی حسێن) كارمه‌ندی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ سلێمانی كه‌ دانیشتووی شاری ڕانیه‌یه‌ و باوكی منداڵێكه‌ و پێشتر نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه‌ و ئێواره‌ی 4 ی مه‌ی به‌ هۆی هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی زمانی هه‌ناسه‌ی نامێنێت و گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.

شایه‌نی باسه‌، زمان ئه‌ندامێكی گرنگی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو ده‌م له‌ پارچه‌ ماسوولكه‌یه‌كی گۆشت پێكهاتووه‌ ، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی ئاخاوتنه‌ له‌هه‌مانكاتدا هاوكاره‌ بۆ جوڵه‌پێكردن و قوتدانی خوارده‌مه‌نی.

هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان رووده‌دات له‌وكاته‌ی كه‌موكوری له‌ ئامێری مێشك هه‌بێت، به‌واتایه‌كی تر له‌ كاتی روودانی گرژی میشێك رووده‌دات له‌ ئه‌نجامدا كه‌سه‌كه‌ بێ هۆش ده‌بێت، به‌م شێوه‌ش جه‌سته‌ی مرۆڤ خاو ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵیشیدا ماسوولكه‌كانیش خاو ده‌بنه‌وه‌.

له‌كاتی رودانی ئه‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌م و زمان و زمان بچكۆڵه‌ تووشی خاو بوونه‌وه‌ ده‌بن ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی خنكاندنی نه‌خۆشه‌كه‌ له‌ كۆتاییدا ئه‌گه‌ر چارسه‌ره‌ی سه‌ره‌تایی و خێرای بۆ نه‌كرێت ،ده‌مرێت.

هۆكاره‌كانی روودانی هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان :

له‌ ئه‌نجامی بوونی جیاوازی له‌ رێژه‌ی توخمی پۆتاسیۆم و توخمی سۆدیۆم له‌ خوێن ، هه‌ڵگرانه‌وه‌ی  زمان رووده‌دات.

- له‌و كاته‌ی هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان رووده‌دات كاتێ رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێن داده‌به‌زێت.

- هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان رووده‌دات كاتێ سه‌ری مرۆڤ زامدار ده‌بێت به‌تایبه‌تیش مێشكی مرۆڤ ،له‌وكاته‌شدا مرۆڤ بێ هۆش ده‌بێت هه‌موو ئه‌ركه‌كانی هۆش ره‌وته‌كان له‌ ماسوولكه‌كانی مێشك  تووشی گرژییه‌كی به‌ هێز ده‌بن.

- له‌ كاتی رودانی كه‌مووكوڕی له‌ ناكاو له‌سوڕانه‌وه‌ی خوێن هه‌ڵگرانه‌وی زمان روده‌دات.

رێگا سه‌ره‌تاییه‌كانی چاره‌سه‌ری هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان

- سه‌ری كه‌سه‌تووشبووه‌كه‌ بۆ دوواوه‌ به‌رزبكه‌وه‌ پاشان جه‌خت له‌ شه‌ویلگه‌ی سه‌ره‌وه‌ بكه‌ ، هه‌وڵبده‌ پاڵ به‌ گۆشه‌ی شه‌ویلگه‌كه‌ بده‌ بۆ پێشه‌وه‌ به‌م جۆره‌ زمان ده‌گه‌رێته‌وه‌ شوێنی خۆی.

-  سه‌ری كه‌سه‌كه‌ بۆ دواوه‌ به‌رز بكه‌وه‌ به‌ جۆرێ كه‌ چه‌نگه‌كه‌ بۆ به‌رزترین ئاست بێت،پاشان له‌رێگه‌ی شه‌ویلگه‌ی سه‌ره‌وه‌وخواره‌وه‌ ده‌می بكه‌وه‌ ، پاشان هه‌وڵدا له‌رێگه‌ی په‌نجه‌ت زمانه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا راكێشا بۆ ده‌ره‌وه‌ .

- ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌سست كرد گه‌رانه‌وه‌ی زمان ئه‌سته‌مه‌ هه‌وڵبده‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت  كاری هه‌ناسه‌دانی بۆ بكه‌یت له‌ رێگه‌ی بۆری هه‌ناسه‌دان.

- ده‌بێ به‌زووترین كات نه‌خۆشه‌كه‌ بگه‌ینرێته‌ نه‌خۆشخانه‌.

nawshirwannawshirwan haji husen

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.