سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە پارتی كرێكارانی كوردستان دەكات ئاڵۆزی لە ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان دروست نەكات، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە بەهۆی ئەو نائارامییەی كە دروست بووه، لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان زیاتر لە 350 گوند چۆڵ كراون.
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرهیهکی رۆژنامەوانیدا رەتی كردەوە كە هێزی سوپای توركیا هاتبێتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان و تەنیا هەندێك جار بەشێك لە سوپای توركیا ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن".
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد" بەهۆی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) لە سنوورەکانی هەرێمی كوردستان، 350 گوند لە هاونیشتمانیان چۆڵ كراون و حكوومەتی هەرێمیش نەیتوانیوە هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەكیان پێ بگەیەنێت."
سەفین دزەیی جەختی كردووە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان خوازیاری دۆخێكی ئارامە لەو ناوچانەدا و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین جار داوایان لە هێزەكانی پەكەكە كردووە كە خاكی هەرێمی کوردستان بەجێ بهێڵن و نەبنە مایەی شەڕ و پێكدادان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.