Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 14:59

به‌رپرسێکى گۆڕان له‌ چه‌مچه‌ماڵ ڕێگه‌ به‌یوسف محه‌مه‌د نادات بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات

ڕێگرى له‌هه‌ڵواسینى پۆسته‌ر و وێنه‌كانى كردووه‌ هه‌ڵواسرێت له‌ چه‌مچه‌ماڵ
کوردستان TV
100%


عەبدولڵای کوێخا موبارەک به‌رپرسى  مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆران  ڕێگرى له‌یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات  كه‌له‌چه‌مچه‌ماڵ بانگه‌شه‌ى كاندید بوونى بكات ، وه‌یاخوود وێنه‌ و پۆسته‌رى هه‌ڵواسێت و بچێته‌ نێو جه‌ماوه‌ره‌وه‌ ، به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان سه‌رجه‌م لایه‌كى ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ نابێت بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌چه‌مچه‌ڵ بۆ یوسف محه‌مه‌د بكرێت و  قه‌بوڵ كراو نیه‌ له‌هیچ لایه‌ك ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بدات بۆی ، وه‌یاخوود له‌شاره‌كه‌ كارى بۆی بكات . 

عه‌بدولڵاى كوێخا موباره‌ك له‌سه‌ر كێشه‌ى كۆنى نێوان خۆی و یوسف محه‌مه‌د  ، ڕێگرى كردووه‌ له‌ناوبراو له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى له‌و شاره‌ ئه‌نجام بدات ، به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان له‌پێشووتر ڕایگه‌یاندووه‌ ، یوسف محه‌مه‌د له‌و كاته‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوو ئاماده‌بووه‌ سه‌ردانى به‌رپرسانى باڵا بكات كاتێك نه‌خۆش كه‌وتوون ،  به‌ڵام ئاماده‌نه‌بووه‌  سه‌ردانى ئه‌ندامێكى ئێمه‌ بكات له‌نه‌خۆشخانه‌ى فاروق كه‌خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵه‌ كه‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژ به‌هۆى ڕوداوى ماتۆر سكێل بێ هۆش بووه‌. 
 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.