Erbil 29°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:26

مارسیلۆ : سوارێز له‌هه‌موو یارییەک وای خۆی دەر ده‌خات و دەیکات بە ھات و ھاوار و دەگری

لە راستیدا ھەمووی سیناریۆیە دەیکات
کوردستان TV
100%


یاری كلاسیكۆى سه‌رزه‌وى له‌نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید به‌یه‌كسان بوون به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ، دوای یاریه‌كه‌ زۆرترین قسه‌ و باس له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى داوه‌ر كرا ، كه‌ناوبراو به‌سه‌ركه‌وتویان ئه‌ژمار نه‌كرد ، له‌دوای یاریه‌كه‌ش زۆرترین گفتو گۆ خرایه‌ سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت یاریزانانى ریال مه‌درید و بارسێلۆنا لێدوانیان دا له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى یاریه‌كه‌ ،  له‌دوای یاریه‌كه‌ له‌لێدوانى بۆ ڕۆژنامه‌نووسان مارسیلۆ یاریزانى ریال مه‌درید هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر  سوارێزى هێرشبه‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت :  
 ئێمە باش سوارێز دەناسین ، دەزانین لە یاریگا چۆن مامەڵەى نابه‌جێ و دور له‌گیانى وه‌رزشى ئه‌نجام ده‌دات  ، سوارێز له‌هه‌موو یارییەک وای خۆی دەر ده‌خات و دەیکات بە ھات و ھاوار و دەگری ،  لە راستیدا ھەمووی سیناریۆیە دەیکات بۆیە ئێمەش تۆپەکەمان نەخستە دەرەوە چونکە باش دەیناسین

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.