Erbil 14°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:02

حه‌وزه‌ی عیلمی نه‌جه‌ف ده‌نگدان به‌ ئاڵا تاڵه‌بانی حه‌رام ده‌کات

ناوی هه‌ریه‌ك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، نووری مالیكی، سه‌لیم جبووری، ئه‌یاد عه‌لاوی و ئاڵا تاڵه‌بانییان تێدایه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی
کوردستان TV
100%

به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و گوایه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فوزه‌ڵای حه‌وزه‌ی عیلمیی نه‌جه‌ف ده‌رچووه‌، ده‌نگدان به‌ ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌ركرده‌ی سڕكراوی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی عێراقی حه‌رام كردووه‌ .

پێشتریش، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ نه‌جه‌ف عه‌لی سیستانی له‌باره‌ی ده‌نگدان له‌ هه‌ڵبژاردنی 12/ 5/ 2018 ڕایگه‌یاندبوو كه‌ تاقیكراوه‌، جارێكی تر تاقی ناكرێته‌وه‌. 

ئه‌وه‌ش وای كرد هه‌ریه‌ك له‌و سه‌ركردانه‌ی له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتن، لێكدانه‌وه‌ی جیاجیا بۆ ئه‌و گوته‌یه‌ بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خۆیان له‌و گوته‌یه‌ ده‌رباز بكه‌ن. 

هه‌روه‌ها روونیكردبۆوه‌ كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق باشترینه‌كان هه‌ڵبژێرن و گه‌نده‌ڵه‌كان دوور بخه‌نه‌وه‌، ئه‌و ناوانه‌ دیاری كراون حه‌رامه‌ ده‌نگیان پێبدرێت.

ئه‌و لیسته‌ كه‌ ناوی زیاتر له‌ ٥٠ سه‌ركرده‌ و په‌رله‌مانتاری تێدایه‌

به‌پێی ئه‌و لیسته‌ كه‌ ناوی زیاتر له‌ ٥٠ سه‌ركرده‌ و په‌رله‌مانتاری تێدایه‌ و جارێكی دیكه‌ خۆیان كاندید كردووه‌ته‌وه‌، ناوی هه‌ریه‌ك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، نووری مالیكی، سه‌لیم جبووری، ئه‌یاد عه‌لاوی و ئاڵا تاڵه‌بانییان تێدایه‌ كه‌به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پشتیوانی له‌ عێراقی عه‌ره‌بی كردووه‌ و به‌ ئاشكرا خه‌ونی خه‌ڵكی كوردستانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌  پیلانێك دژی یه‌كپارچه‌یی عێراق وه‌سف كردووه‌. 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی  

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.