له ناحیه‌ی دینارته‌ی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ 6 فیشه‌ك له كچێك ده‌درێت و باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
به‌رپرسی بنكه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گوڵانی ئاكرێ به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی دینارته‌وه كچێكی گه‌نج هێنرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گوڵان و ئاسه‌واری 6 فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه دیار بوو.
ده‌شڵێت كهسو كاری كچه‌كه ده‌ڵێن ئه‌و كچه خۆی فیشه‌كه‌كانی له خۆیداوه به‌ڵام پۆلیس گومانی له قسه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی هه‌یه‌و ده‌ڵێت ئه‌و كچه فیشه‌كباران كراوه نه‌ك ئه‌وه‌ی فیشه‌كی له‌خۆی دابێت.
پۆلیسی ئاكرێ بۆ سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌شڵێت: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ته‌ندروستی كچه‌كه باش نیه‌و له ژێر نه‌شته‌رگه‌ری چڕدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.