Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:08

مامۆستایانی ناڕازی: بۆمان ڕوون بوویه‌وه‌ هه‌ندێ حیزب به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن تێکه‌ڵاوی خۆپیشاندانه‌کان ببوون

به‌هیچ شێوه‌ك ڕازی نین هیچ لیست و كاندیدێك ئێمه‌ وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربێنیت
کوردستان TV
#7
100%

مامۆستایانی خۆپیشانده‌ری هه‌ولێر په‌یامێكی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی ئه‌و لیست و قه‌واره‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه‌ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی ئێستا له‌قۆناغه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه‌و بۆته‌ مایه‌ی ناڕه‌زایی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندئ كاندید و لیست و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن خۆپیشاندانه‌كانی ئێمه‌و به‌شداری خۆیان وه‌ك به‌شێك له‌پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ به‌كار ده‌هێنن و خۆیان ده‌كه‌نه‌ پاڵه‌وانی خۆپیشاندانه‌كان.

ده‌شڵێن: خۆپیشاندانه‌كانی ئێمه‌ بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێ كۆبكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆیان و لیسته‌كانیان به‌كارده‌هێنن.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: ئێمه‌ وه‌كو مامۆستایانی ناڕازی له‌ هه‌ولێر لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ كات سڵ ناكه‌ینه‌وه‌ له‌داواكردنی مافه‌كانی خۆمان و به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی موچه‌ شایسته‌ پاشه‌كه‌وت كراوه‌كانمان له‌هه‌مان كات به‌هیچ شێوه‌ك ڕازی نین هیچ لیست و كاندیدێك ئێمه‌ وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربێنیت و وێنه‌و چالاكیه‌كانی ئه‌و رۆژانه‌مان به‌كار بێنیت و بیقۆزته‌وه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن.

ده‌شڵێن: به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕیكاری یاسایی ده‌گرینه‌ به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر لیست و كاندیدێك له‌كاتی دووباره‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌و خۆشمان چاودێری ده‌كه‌ین.

ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:

"به‌داخه‌وه‌ له‌كاتێكدا ئێمه‌ له‌سۆنگه‌ی دڵسۆزیمان بۆ پیشه‌ی خۆمان و بۆ داكۆكی له‌مافی به‌شخوراوی موچه‌خۆران و مامۆستایان بێ بیركردنه‌وه‌ له‌هیچ ئایدیا و بیرو بۆچونێك و به‌بێ بیركردنه‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حیزبی و ئایینی خۆمان و بێ هاندانی كه‌س، خۆرسكانه‌ هاتینه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌شیوازی شارستانی داوای مافه‌كانی خۆمان كرد له‌هه‌لگرتنی سته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ و ده‌ره‌نجامه‌كه‌شمان بینی كه‌ هه‌وڵه‌كانمان كاریگه‌ری خۆی هه‌بو ئه‌گه‌رچی هێشتا له‌ ئاستی خواسته‌كانی ئێمه‌ نه‌بو، وه‌ جوانی خۆپیشاندانه‌كان له‌وه‌وه‌ بو كه‌ مامۆستایان و موچه‌ خۆران به‌هه‌مو ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاوازه‌و به‌شداربون، ئه‌گه‌رچی له‌رۆژه‌كانی كۆتایی خۆپیشاندانه‌كان هه‌ندێ خه‌ڵك ویستیان ئه‌جێندای خۆیان بهیێنه‌ ناو خۆپیشاندانه‌كان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بیرو ئایدیاو به‌رنامه‌ی خۆیان بیقۆزنه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌شیان بۆ نه‌كرا.

به‌داخه‌وه‌ش هه‌ر له‌و كاتی چه‌ندان مامۆستاو فه‌رمانبه‌رو راگه‌یاندنكار ڕووبه‌ڕوی ئه‌شكه‌نجه‌و سوكایه‌تی و ده‌ستگیر كردن هاتن و چه‌ندان پێشیلكاری مافه‌كانی مرۆڤ ڕوویداو هیچ كه‌س خۆی نه‌كرده‌ خاوه‌نی ئه‌و خه‌ڵكه‌ .

ئه‌وه‌ی ئێستا له‌قۆناغه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه‌و بۆته‌ مایه‌ی ناڕه‌زایی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێ كاندید و لیست و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن خۆپیشاندانه‌كانی ئێمه‌و به‌شداری خۆیان وه‌ك به‌شێك له‌پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ به‌كار ده‌هێنن و خۆیان ده‌كه‌نه‌ پاڵه‌وانی خۆپیشاندانه‌كان بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێ كۆبكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆیان و لیسته‌كانیان، بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ كات سڵ ناكه‌ینه‌وه‌ له‌داواكردنی مافه‌كانی خۆمان و به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی موچه‌ شایسته‌ پاشه‌كه‌وت كراوه‌كانمان له‌هه‌مان كات به‌هیچ شێوه‌ك ڕازی نین هیچ لیست و كاندیدێك ئێمه‌ وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربێنیت و وێنه‌و چالاكیه‌كانی ئه‌و رۆژانه‌مان به‌كار بێنیت و بیقۆزته‌وه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕیكاری یاسایی ده‌گرینه‌ به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر لیست و كاندیدێك له‌كاتی دووباره‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌و خۆشمان چاودێری ده‌كه‌ین."

به‌شێك له‌مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانی به‌شداربوی خۆپیشاندانه‌كان له‌شاری هه‌ولێر.                

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.