Erbil 28°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:27

حزبوڵا لە هەڵبژاردنی لوبنان سەرکەوت

ئەنجامە فەرمییەكانی هەڵبژاردنی لوبنان ئەمڕۆ رادەگەیەندرێت
حزبوڵا لە هەڵبژاردنی لوبنان سەركەوت
کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەكانی پەرلەمانی لوبنان ، دەركەوتووە كە حزبوڵای گرووپی پاڵپشتیكەر لەلایەن ئێران و هاوپەیمانانی لە هەڵبژاردنەكەی دوێنێی وڵاتەكە، پێشبینی دەكرێ سەركەوێت بەهۆی ئەوەی نیوەی كورسییەكانی بەدەست هێناوە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ، بەگوێرەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی دوێنێی لوبنان  كە دوای نۆ ساڵ ئەنجام درا، پێشبینی دەكرێت حزبوڵای شیعە مەزهەب زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمان بەدەست بهێنێت.

وەزیری ناوخۆی لوبنان لە لایەن خۆیەوە  ڕایگەیاند كە ئەنجامە فەرمییەكانی هەڵبژاردن ئەمرۆ دووشەممە رادەگەیەندرێت .

حزبوڵا كە گرووپێكی تیرۆریستی شیعەیە و ئێران پشتگیری لێ دەكات و لە دژی حكوومەتی لوبنان  پاڵێوراو بوو بۆ هەڵبژاردنەكە، توانی نیوەی كورسییەكانی پەرلەمان بەدەست بهێنێت و سەركەوێت لە هەڵبژاردنەكە.

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی   

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.