Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 00:55

هیومان رایتس وۆچ ده‌ستگیرکردنی بێ پاساوی هاوڵاتیانی سعودیی ئیدانه‌ ده‌کات

سیسته‌می دادوه‌ریی ئه‌م وڵاته‌ زۆر نادادپه‌روه‌ر و بێبنه‌مایه‌
Human Rights Watch
کوردستان TV
100%

رێكخراوی مافی مرۆڤ رۆژی رابردوو وێڕای ره‌خنه‌گرتن له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعودیا، ده‌ستگیركردنی بێ پاساو و به‌ڵگه‌ی هاوڵاتییانی سعودیی به‌ده‌ستی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ی ئیدانه‌ كرد.

رێخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ شرۆڤه‌ی زانیاریی و هه‌روه‌ها ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی راگه‌یه‌نراو له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی سعودیاوه‌، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ 2305 كه‌سیان له‌ شه‌ش مانگ له‌مه‌وپێشه‌وه‌ ده‌ستگیركردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ 1875 كه‌سیش زیاتر له‌ ساڵێكه‌ له‌ زیندان به‌سه‌رده‌به‌ن و 251 كه‌سیش زیاتر له‌ سێ مانگه‌ ده‌ستگیر كراون. وه‌ له‌و 251 كه‌سه‌ 233 كه‌سیان هاوڵاتییانی سعودیان.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ هاوڵاتییه‌كی سعودیی له‌ ساڵی 2003ـه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی پێڕابگه‌یه‌نرێت زیندانییه‌ و هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی سعودی له‌ 2006 هه‌مان دۆخی هه‌یه‌.

سارا لی ویتسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئه‌م رێكخراوه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاندووه‌ كه‌، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی سعودیی بتوانن كه‌سێك به‌بێ پێڕاگه‌یاندنی تاوان بۆ چه‌ندین مانگ یان ساڵ زیندانیی بكه‌ن، كه‌واته‌ به‌ روونی ده‌توانین بڵێین سیسته‌می دادوه‌ریی ئه‌م وڵاته‌ زۆر نادادپه‌روه‌ر و بێبنه‌مایه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.