Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 00:46

ماکرۆن: نابێ به‌ بیانووی رێگریی له‌ ئێران رێگه‌ به‌ سه‌رهه‌ڵدانی گروپی تیرۆریستیی نوێ بده‌ین

ئه‌گه‌ر هێرشی سه‌ربازیی بكرێته‌ سه‌ر ئێران، هاوڵاتییانی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان بۆ پشتیوانیی ئێران هه‌ڵده‌ستنه‌ سه‌رپێ
Emmanuel Macron
کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی " ژۆرناڵ دیو دیمانش " باسی نیگه‌رانییه‌كانی خۆی كرد سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی جیهان و به‌تایبه‌تیش رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێز. 

ماكرۆن سه‌باره‌ت به‌م رێككه‌وتنه‌ هۆشداریدا كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌ بیانووی رێگریی له‌ كردوه‌كانی ئێران سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ بشێوێنین، هه‌لی له‌بار ده‌ڕه‌خسێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وت و گروپی تیرۆریستیی نوێ، كه‌ له‌ ناكۆكییه‌كانی شیعه‌ و سوننه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و ناوچه‌كه‌ پڕ ده‌كه‌ن له‌ ئاژاوه‌.

سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا وتیشی: ئه‌گه‌ر ستراتیژیه‌تێكی سیاسی كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ بنیاتنراوه‌، نه‌كه‌ین به‌ ئامرازی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان، له‌وانه‌یه‌ هه‌ر رێكارێكی دیكه‌ ببێته‌ هۆكاری قوڵتربوونه‌وه‌ی هزری توندڕه‌وی له‌ رای گشتی موسڵماناندا. ئه‌ویش سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌مینه‌ی له‌بار فه‌راهه‌م بووه‌ تا هێزه‌ مه‌زنه‌ سوننه‌ و شیعه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌شداری شه‌ڕی دژی تیرۆر بكه‌ن.

رۆژنامه‌ی " ژۆرناڵ دیو دیمانش " له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شی نووسیوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌و به‌رپرسه‌ فه‌ڕه‌نسییانه‌ی كه‌ په‌یگیری دۆسییه‌ی ئێرانه‌، وتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر هێرشی سه‌ربازیی بكرێته‌ سه‌ر ئێران، هاوڵاتییانی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان بۆ پشتیوانیی ئێران هه‌ڵده‌ستنه‌ سه‌رپێ.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.