Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 15:33

له‌کلاسیکۆى بچووک ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ئیسپانیۆل دۆڕا

ئه‌تله‌تیكۆ له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتوو بێت له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 36ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، له‌كلاسیكۆى بچووك له‌نێوان ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید - ئیسپانیۆل به‌ڕێوه‌چوو   ،   ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى میواندارى ئیسپانیۆلى كرد .

ئیسپانیۆل  یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ى دووچارى شكست كرد كاتێك توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجامى دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، گۆڵەکانی ئیسپانیۆل لە خولەکەکانی ٥٣ و ٧٧ له‌ڕێگاى یاریزانان  میلیندۆ و بابتیستاو تۆماركرا . 

 ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ٧٥ خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبه‌ندى خولدایه‌ و ئیسپانیۆلیش بە ٤٣ خاڵ لە پلەی ١٥ ریزبه‌ندى دێت 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.