سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه "سیاسه‌ت به كه‌سێك ناكرێ له بێشكه‌وه هاتبیته سه‌ر شه‌قام هه‌ی كاڵفام.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وتارێكی نووسیویه‌تی ده‌ڵێت: به كرمانجه‌تی خۆمان سیاسه‌ت كردن واته خزمه‌تكردن، ئیدی سیاسه‌تی فیعلی دووره له چه‌واشه‌كاری.
بە كرمانجەتی خۆمان سیاسەت كردن واته خزمەتكردن، ئیدی سیاسەتی فیعلی دوورە لە چه‌واشەكاری، چونكە سیاسەت یەكێكە لەئامڕازەكانی گۆڕانكاری جیدی لەپێناو چاكەی گشتیدا، هەر ئەمەشە پەیامی ڕاستەقینەو ئەركی سەرەكی كاری سیاسی، ئەوەی ئێستاش بەدی دەكرێ لە جۆری خەمساردی بەرامبەر بە پرسە سیاسییە هەستیارو چارەنووسسازەكانی كۆمەڵگە، لە ئەنجامی ئەو نەخۆشیە سیاسییەیە كە باسی لێوە دەكەین.
خەڵكانێك كە ساردی و گەرمی كاری سیاسی‌یان نەدیتیە و لە بێشكەوە هاتونەتە سەر شەقام، هەر لە زمانی ناو بێشكە وەك ( كخە، بڤە، عەم...)
حاڵی دەبن نەوەك زمانی گۆڕەپانی سیاسیەت، ئەوانەی لە بێشكەشەوە بەبێ پەروەردە هاتینەتە سەر شەقام، هەر وادەزانن سیاسەت جوێن دان و تەشهیرو بوختان و درۆ هەڵبەستنە، بۆیە دەڵێم سیاسەت بە مندارو تاری ناو بێشكە که‌سانی کاڵفام ناكرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.