Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:43

‌کچێکی تەمەن 18 ساڵ بەچەکی بڕنه‌و خۆی کوشت

دانیشتوی گوندی قەڵا سەیدە سەربە ناحیەی سەرکەپکان
کوردستان TV
#7
100%


لە گوندی قەڵا سەیدە لە شارۆچکەی سەرکەپکانی قەزای رانیە، کچێک خۆی دەکوژێت، پۆلیسی راپەڕینیش دەڵێت، لە ماڵەکەی خۆیدا و بە چەکی ''بڕنۆ'' تەقەی لەخۆی کردووە و خۆی کوشتووە.

پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:30 خولەک تەرمی کچێکی 18 ساڵ بەناوی (ها.م.ح) پیشەی خوێندکار، دانیشتوی گوندی قەڵا سەیدە سەربە ناحیەی سەرکەپکان سەر بە قەزای رانیە گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە.

ئه‌وه‌شی باسكردووه‌: دوای دەرچوونی هێزەکانمان لە بەڵگە و تاوان و بنکەی پۆلیسی سەرکەپکان بۆ شوێنی رووداوەکە، ده‌ستكرا بەسەر چەکی بەکارهاتوو لە جۆری چەکی (بڕنه‌و) لەگەڵ یەک قەوانی تەقیو لە هەمان جۆری چەک.

راشیگه‌یاندووه‌ی‌: دەست بەجێ رێکاری یاسایی گیرایە بەر و بەگوێرەی وتەی کەسوکاری دەرکەوت ناوبرا بەتەنیا لە ژوورێکی ماڵەکەی خۆیاندا دوای ئەوەی دەرگای لەسەر خۆیدا داخستووە و بەچەکی بڕنۆ یەک فیشەکی ناوە بەخۆیەوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.

پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌شڵێت: تەرمی ناوبراو گواسترایەوە بۆ پزیشکاری دادوەری رانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە، تا ئێستاش كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.