Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:49

تەندروستی هەولێر ده‌نگۆیه‌ک ره‌تده‌کاته‌وه‌

دەنگۆی کەمبوونەوەی دەرمانی بێهۆشی (بەنج)
کوردستان TV
#7
100%


لەسەر نەمانی دەرمانی بێهۆشی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕزگاری، روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت و وتەبێژی وەزارەتی تەندرستیش ده‌ڵێت: بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەین، بۆ ئەوەی بزانین هۆکارەکە چییە.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دەنگۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی دەرمانی بێهۆشی (بەنج) بۆ نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕزگاری، فاخر کرمانجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیە ڕەت دەکەینەوە، چونکە ناکرێ لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتندا دەرمانی بێهۆشی (بەنج) نەبێ کە حاڵەتی کوتوپڕ و نەشتەرگەریی خێرا ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا داواکاری ئەوە نەکراوە کە بەنج نەبووبێ.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر وتیشی: ئەگەر هەیە لەو نەخۆشخانانەی کە نەشتەرگەریی خێرایان تێدا نییە، حاڵەتی وا هەبێ، چونکە بۆ نەشتەرگەری نۆرەیان بۆ دانراوە و کەمتر بەکار دەهێنرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.