Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 01:03

  کاندیدێکی ھاوپەیمانییەکەی عەبادی لە ھەولێر کشانەوەی خۆی راگەیاند

پێشتریش کاندیدێکی ھاوپەیمانیی عەبادی لە دهۆك کشایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/5/2018، کاندیدێکی ھاوپەیمانیی نەسرى حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆک وەزرانی عێراق لە شاری ھەولێر، به‌ناوى "ھیمان رەمزی"، کشانەوەی خۆی لە ھاوپەیمانییەکە راگەیاند.

لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا "هیمان ڕەمزی" ڕایگەیاند، كه‌ بەبێ هیچ فشارێک کشاوەتەوەو هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌ گه‌رانده‌وه‌ كه‌ پێشتر پێیوابووە لیستى عه‌بادی کار لەسەر مافی هاووڵاتیان دەکات، بەڵام دواتر بۆمان دەرکەوت كه‌ ئه‌و لیسته‌ هەموو ئامانجیان بەدەستهێنانی کورسییە، نه‌ك خزمه‌تكردنى هاولاتیان.

پێشتریش لە رۆژی 3/5/2018 رەوشەن عەبدولسەلام، کاندیدی ھاوپەیمانیی نەسر لە پارێزگای دھۆک، کشانەوەی خۆی لە ھاوپەیمانییەکە راگەیاندبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.