Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 23:29

نێچیرڤان بارزانی: پارتی بە کردار سەلماندوویەتی تاوەکو پارتی هەبێت خەڵکی کوردستان پارێزراو دەبێت

كەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی ژمارە 184 پارتی لە دهۆك
کوردستان TV
#7
100%


جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆك ڕای گەیاند، ئەو قارەمانیەتییەی كە لە پردێ‌ و سحێلا كرا و ئەگەر ئەو خۆڕاگرییە نەبووایە، ئەوە ئەمڕۆ لێرە نەدەبووین و نەماندەزانی پاشەڕۆژی كوردستان چی دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیێنێ، بۆ ناحەزان و هەموو لایەکی دەسەلمێنن ناتوانن پارتی بشکێنن، ناتوانن کوردستان لاوازبکەن یاخود خاکی کوردستان بفرۆشن، پارتی بە خوێنی شەهیدان بەرەنگاریان دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممه‌ نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی ژمارە 184 لە دهۆك گوتارێكی پێشكەش كرد و ڕای گەیاند، خۆشحاڵم ئەمڕۆ لەگەڵ خەڵكی سەربڵندی بادینان بەشداری لە كەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی پارتی دەكەم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق حیسابی گەورەترین حیزبی کوردستان بۆ پارتی دەکرێت، پارتیش بە کردار سەلماندوویەتی تاوەکو پارتی هەبێت خەڵکی کوردستان پارێزراو دەبێت.

جێگری سەرۆكی پارتی  گوتی، دڵنیاین لەوەی كە وەك هەموو جارێك پشتیوانی لە پارتی دەكەن و لە خۆشی و ناخۆشی خەڵكی بادینان پێكەوە بوون و هەبوون و نەبوونی پارتی و بادینان پێكەوە بووە، دڵنیاتان دەكەینەوە كە كاندیدەكانی ئێوە لە بەغدا بە گیانی پێشمەرگایەتی كار دەكەن و لە پشتی سەركەوتنەكانی كوردستان دەبن.

جێگری سەرۆكی پارتی لە بەشێكی تری قسەكانیدا گوتی، ئەو قارەمانیەتییەی كە لە پردێ‌ و سحێلا كرا و ئەگەر ئەو خۆڕاگرییە نەبووایە، ئەوە ئەمڕۆ لێرە نەدەبووین و نەماندەزانی پاشەڕۆژی كوردستان چی دەبێت، بۆیە قەرزاری شەهیدانین و سڵاو بۆ پێشمەرگە و خۆڕاگران دەنێرین.

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند: پارتی گەلێک سەروەری بۆ هەرێمی کوردستان تۆمارکردوون، ئێستاش قۆناخێکی دیکە دەستپێدەکەین و بۆ بەرگریکردن لە مافەکانتان دەچینە بەغدا، کاندیدەکانی پارتی بەوپەڕی توانایانەوە بەرگری لە مافەکانتان دەکەن.

بە جەختکردنەوە لەوەی سازش لەسەر هیچ مافێکی خەڵکی کوردستان ناکەن، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: "تاوەکو خاوەنی جەماوەری وەک ئێوە بین، بۆ ناحەزانی دەسەلمێنین ناتوانن پارتی بشکێنن، ناتوانن کوردستان لاوازبکەن، هەروەها ناتوانن خاکی کوردستان بفرۆشن، پارتی بە خوێنی شەهیدان بەرەنگاریان دەبێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەش کرد و گوتی: پێشمەرگە لە چوار ساڵی رابردوودا خەڵکی کوردستانیان لە دوو شەڕی گەورە پاراست، پێشمەرگە بەسەرۆکایەتیی بارزانی توانی گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستی لەسەر ئاستی جیهان تێکبشکێنێت.

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، پێویستە بۆ ناحەزانی بسەلمێنێن كە ناتوانن پارتی بێهێز بكەن و ناتوانن پارتی بشكێنن و ناتوانن كوردستان بفرۆشن، پارتی داوای یەكڕیزی دەكات بۆ ئەوەی دەستكەوتی زیاتر بەدەست بێنین.

نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: ئەوانەی دەیانەوێ‌ هەرێم بكەن بە چوار پارێزگا لە عێراق ئەوا ناتوانن، پارتی بەخوێن بەرەنگاریان دەبێتەوە

پارتی بە ژمارە 184 بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.