ئه‌مڕۆ 6/5/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جۆن وێڵكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا، كه مارتن وار كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، دوا په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وشی سیاسیی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی گشتی و هه‌نگاوه‌كانی دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی تاوتوكرا.
مه‌سرور بارزانی، وێرای خستنه‌ڕووی بۆچوونه‌كانی و هه‌نگاوه‌كانی دواتر بۆ ئایندهی سیاسی و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی هاوبه‌شی راسته‌قینه له عێراق، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی به چاره‌نووسساز وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، دوای هه‌ڵبژاردن هه‌وڵ ده‌ده‌ین و كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به هاوپه‌یمانیه‌كی یه‌كگرتوو و به یه‌ك هه‌ڵویستی بچینه به‌غدا و دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون و جێبه‌جێكردنی مادده و بڕگه‌كانی ده‌ستوور وه‌ك پاكێجێك، له‌سه‌روویانه ماده‌ه‌ی 140ی تایبه‌ت به سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی لایه‌نه‌كانی عێراق ده‌كات.
هه‌ر په‌یوه‌ست به مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ئاماژه‌ی به‌مادده‌ی 132ی ده‌ستوور كرد، كه تایبه‌ته به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانمه‌ندانی تاوانه‌كانی رژێمی پێشوو و رایگه‌یاند، به‌رپرسیاریه‌تی حكوومه‌تی عێراقه قه‌ره‌بووی گشت ئه‌و هاووڵاتییانه بكاته‌وه، كه له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو تاوانیان ده‌رهه‌ق كراوه و دووچاری زه‌ره‌رو زیان بوونه‌ته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی بەریتانی جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەیان پاڵپشتی لە مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و هاوکار دەبن بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان پێشکەوتنی ئابوووری و دارایی و ئاوەدانی بە خۆیەوە ببینێتەوە و رایگه‌یاند، ئه‌وان پشتیوانی له حكوومه‌تێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن، كه ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق له‌خۆبگرێت.
باسكردنی رۆڵ و ماف و شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه و هێرش و په‌لاماره تیرۆریستییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراقدا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.