Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 23:57

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم پێشوازی له‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و كونسوڵی گشتیی هه‌رێم كرد
کوردستان TV
#7
100%


ئێواره‌ی دوێنی شه‌ممه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن وار كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا پرۆسه‌ی سیاسى و هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و‌ هه‌نگاوه‌كانی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ دوای هه‌ڵبژاردن و‌ دانوستانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ تاوتوێ كرا. هیوایان خواست پرۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ڕۆڵێكی كاریگه‌ر له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و‌ داهاتووی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا ببینن.

هه‌ردوولا باسیان له‌ گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌كه‌یان به‌رز نرخاند كه‌ بووه‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكى كێشه‌كان و هیوایان خواست گفتوگۆ جددیتر و فراواتر بكرێت و دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقی فیدراڵ ئه‌و كێشانه‌ی ماون چاره‌سه‌ر بكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.