Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:43

کتێبى خیانه‌تی 16ی ئۆکتۆبه‌ر بڵاوکرایه‌وه‌

ناوهێنانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، له‌ كۆی ئه‌م دیكۆمێنتانه‌دا،به‌ واتای خه‌یانه‌ت كردنی هه‌موو یه‌كێتییه‌كان به‌ كورد و كوردستان نییه‌.
کوردستان TV
#7
100%
حامید گه‌وهه‌ری، نووسه‌ر و مێژوونووسی دیاری كورد، كتێبێكی له‌ باره‌ی "خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر" بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا باس له‌ خیانه‌ته‌كه‌ی ده‌كات و كتێبه‌كه‌شی له‌ ژێر ناوونیشانی "56 ساڵ خیانه‌ت له‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه‌ تا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" چاپ و بڵاوكرده‌وه‌.

نووسه‌ر، كه‌ له‌ ته‌مه‌نی خۆیدا شایه‌تحاڵی چه‌ند رووداوێكی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه‌ له‌ قۆناخه‌ جیاجیاكان، له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا، له‌ ژێرناوونیشانی "چه‌ند وته‌یه‌ك" ده‌ڵێت: "ته‌مه‌نم له‌ 73 ساڵ تێپه‌ڕی. 31 كتێبیم نوسیوه‌ و 9 كتێبیشم وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر زمانی كوردی. ڕه‌نگی پیری و بێتوانایی له‌ خۆمدا ده‌بینم و بڕیارمدابوو دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی سێ كتێبی ترم كه‌ بۆ چاپ ئاماده‌ن، ده‌ست له‌ نوسین هه‌ڵگرم و پاشماوه‌ی ژیانم له‌ خزمه‌ت خۆم و هاوژین و منداڵ و نه‌وه‌كانمدا بم.".

نووسه‌ر له‌ دووتوێی كتێبه‌كه‌یدا، به‌ وردییه‌وه‌ باس له‌و خیانه‌ته‌ ده‌كات، كه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو ئه‌نجامدرا و تێیدا كه‌ركووك، كه‌ به‌ كلیلی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان داده‌نرێت، راده‌ستی داگیركه‌ران كرا.

حامید گه‌وهه‌ری، له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "ناوهێنانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، له‌ كۆی ئه‌م دیكۆمێنتانه‌دا، به‌ واتای خه‌یانه‌ت كردنی هه‌موو یه‌كێتییه‌كان به‌ كورد و كوردستان نییه‌. یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خاوه‌نی ده‌یان شانازیی و هه‌زاران شه‌هید و ده‌یان هه‌زار كادیر و پێشمه‌رگه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ره‌.".

گه‌وهه‌ری مه‌به‌سته‌كه‌ی زیاتر روون ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "مه‌به‌ست له‌ هێڵێك، یان باشتره‌ بڵێم به‌ باڵێكه‌ له‌ نێو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستاندا كه‌ له‌ ساڵی 1961 و له‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی خه‌یانه‌تن و له‌ ریزی یه‌كێتیدا شێوازی په‌روه‌رده‌یی به‌خۆیه‌وه‌ گرتووه‌ و به‌ درێژایی 56 ساڵ، تا ده‌گاته‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رده‌وام بووه‌ و به‌شێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیشی له‌خۆ گرتووه‌.".

حامید گه‌وهه‌ری له‌ كتێبه‌كه‌یدا، به‌ روونی باس له‌ خیانه‌تی ئه‌و باڵه‌ ده‌كات به‌ درێژایی 56 ساڵی مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد، له‌ ته‌واوی پارچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان و به‌ به‌ڵگه‌ی دۆكیومێنته‌وه‌ روونی كردووه‌ته‌وه‌.

وێڕای ساخكردنه‌وه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ به‌ڵگه‌ و دۆكیومێنت، كه‌ له‌لایه‌ن خودی ئه‌نجامده‌رانییه‌وه‌ پێشتر بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، باسی رووداوه‌كانی به‌ر له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ریش ده‌كات.

هاوكات نووسه‌ر له‌ دووتوێی كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌ بیانووێك بۆ خیانه‌تكردنی ئه‌و هێڵه‌ وه‌سف ده‌كات.

حامید گه‌وهه‌ری باسی "خیانه‌تی یه‌كه‌م"ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌كات، كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش كاتێك رژێمی عێراق هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر بارزان، له‌ جیاتی ره‌وانه‌كردنی هێز و پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌كه‌، چوونه‌ته‌وه‌ ژێر فه‌رمانڕه‌وایی "كه‌ریم قاسم".

رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به‌ رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێری باڵێكی دیاری ناو حزبێكی دیاریكراو، شاری كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شد و هێزه‌ عێراقییه‌كان كرا، كه‌ دواجار بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ركووك له‌ ژێر ده‌ستی كورد نه‌مێنێت.

سه‌رچاوه‌ :كوردستان 24

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.