Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 18:36

مووچەی پاسەوانی بارەگاکانی پارته‌کان دابه‌شده‌کرێت

‌ووته‌بێژى پۆلیسى باره‌گاكان ڕوونكردنه‌وه‌ى زیاتر ده‌دات
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌  6 - 5 - 2018 مووچه‌ى پاسه‌وانانى باره‌گاكانى پارته‌كان ده‌ست به‌دابه‌شكردنى كرا ، عه‌مید به‌مۆ عومه‌ر وته‌بێژى نوێنه‌رایه‌تى پۆلیسى پاسه‌وانى باره‌گاكان ڕایگه‌یاند ، له‌سه‌ر ئه‌و كاته‌ى بۆمان ده‌ست نیشانكرابوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى ئه‌مڕۆ موچه‌ى هێزه‌كان له‌پۆلسى باره‌گاكان ده‌ست به‌دابه‌شكردنى كرا . 

عه‌مید به‌مۆ عومه‌ر وته‌بێژى  پۆلسى باره‌گاكان ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت : له‌مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌دا ته‌نیا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ زیاد كراوه‌ كه‌بڕیارى له‌سه‌ر دراوه‌ ، به‌ڵام بۆ مانگى داهاتوو  گۆڕانكاری له‌پاشه‌كه‌وتى موچه‌كان ده‌كرێت و وه‌ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین ڕێژه‌ى پاشه‌كه‌وت بۆیان كه‌مبكرێته‌وه‌

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.