Erbil 14°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:16

ئه‌و که‌سه‌ی به‌مدواییه‌ گه‌نده‌ڵییه‌کانی له‌ناو حه‌شدی شه‌عبی ئاشکرا کرد تیرۆرکرا

موقته‌دا سه‌در تیرۆری زوبه‌یدی به‌ ناجوامێرانه‌ وه‌سفكرد 
ئه‌و كه‌سه‌ی به‌مدواییه‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی له‌ناو حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا كرد تیرۆركرا
کوردستان TV
100%

قاسم زوبه‌یدی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی كاروباری دارایی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ گه‌نده‌ڵیی دارایی رێبه‌رانی ئه‌م ئۆرگانه‌ی ئاشكرا كردبوو، له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق  و په‌یامه‌كه‌ی ئایه‌توڵڵا سیستانی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان، تیرۆركرا.

پێش ئه‌م رووداوه‌ هه‌واڵی دژبه‌یه‌ك و جۆراوجۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بڵاو ده‌بوویه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ بڕیاره‌ له‌ وتاری نوێژی هه‌ینیی داهاتوودا ئایه‌توڵڵا سیستانی پشتگیریی ژماره‌یه‌ك كاندید بكات، بۆیه‌ تیرۆری زوبه‌یدی له‌مكاته‌دا پرسیاری زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دریش تیرۆری زوبه‌یدی به‌ ناجوامێرانه‌ وه‌سفكرد و به‌ ناپاكییه‌كی ئاشكرا له‌ مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه‌ ناویهێنا، وتیشی زوبه‌یدی دوای ئه‌وه‌ی كه‌ راسته‌قینه‌كانی ئاشكرا كرد كه‌وته‌ به‌ر شاڵاوی توڕه‌یی گه‌نده‌ڵان و به‌ده‌ستی ناپاكان و تاوانكاران تیرۆركرا.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ قاسم زوبه‌یدی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی حزبی ده‌عوه‌ی عێراقی و له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌ببادی بووه‌. هه‌روه‌ها ناوبراو زۆر شێلگیرانه‌ به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵیی و دزییه‌كانی رێبه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی بووه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵیی رێبه‌رانی حه‌شدی به‌ عه‌ببادی راگه‌یاندبوو.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری دارایی حه‌شدی شه‌عبی پێش ئه‌وه‌ی كه‌ تیرۆر بكرێت ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیبوو له‌ به‌رامبه‌ر زیادكردنی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان كه‌سانی چه‌كداری نه‌ناسراو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ زۆره‌ملێ چوونه‌ته‌ ماڵی زوبه‌یدی و دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئازاری جه‌سته‌یی زۆریان پێیگه‌یاندووه‌، كه‌سانی نزیكی ئه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌، به‌ڵام دوای یه‌ك رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.