Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 16:49

بێویژدانی راوچی له‌گه‌ڵ ئه‌م مامزه‌دا

به‌ هۆی تیره‌كه‌ جوڵه‌ی وه‌ك پێویست نیه‌
کوردستان TV
100%

له‌وانه‌یه‌ وێنه‌ی ئه‌م مامزه‌ تووشی شۆكت بكات ، كاتێك به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بینێت.

 له‌ هه‌رێمی "ئۆریگۆن"ی ئه‌مریكا ، راوچییه‌ك به‌ تیره‌كه‌ی هه‌وڵی راوكردنی ئه‌م مامزه‌ی داوه‌ به‌ڵام قه‌ده‌ری خودا وای كردوه‌ كه‌ تیره‌كه‌ له‌ شێوێنێكی هه‌ستیار له‌ جه‌سته‌ی مامزه‌كه‌ گیربووه‌ ، هه‌روه‌كو له‌ وێنه‌كه‌ دیاره‌  ئێستا كۆمه‌ڵه‌ی راوچیانی ئه‌مریكا  بڕی (3500) دۆلار ته‌رخان كردوه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك ناو ناونیشانی ئه‌و راوچیه‌ ئاشكرا بكات كه‌ ئه‌م كاره‌ی كردوه‌ .

شایانی باسه‌ مامزه‌كه‌ تائێستا سه‌لامه‌ته‌ به‌ڵام به‌ هۆی تیره‌كه‌ جوڵه‌ی وه‌ك پێویست نیه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌خبار ئه‌لئان

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.