Erbil 9°C شەممە 28 کانونی یەکەم 09:59

ئه‌مریکا له‌ رێککه‌وتنه‌که‌ی 2015 ده‌مێنێته‌وه‌ یاخوود نا؟

دۆناڵد تره‌مپ و ترێزا مه‌ى گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردووه
ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی 2015 ده‌مێنێته‌وه‌ یاخوود نا؟
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، كۆشكى سپى ڕایگه‌یاند: دوێنى شه‌ممه‌ 5ى نیسانى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ترێزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر رێككه‌وتنى ناوه‌كیى ئێران كردووه‌، كه‌ هه‌فته‌یه‌ك پێش بڕیار دانى تره‌مپ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى ساڵى 2015، ئاخۆ واشنتۆن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ یا به‌جێ ده‌هێڵێت .

وا بڕیاره‌ له‌ 12ى نیسان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ى ئێرانى ساڵى 2015 بدات كه‌ تیایدا كۆمارى ئیسلامى ئێران ڕازى بوو تا به‌رنامه‌ى ناوه‌كیى بوه‌ستێنى له‌ به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى ئابڵۆقه‌ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى، هه‌روه‌ها هه‌فته‌ى پێشوو له‌ 2ـى نیساندا به‌رپرسى كۆشكى سپى وتى تره‌مپ بڕیارى داوه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ بكێشێته‌وه‌ .

هاوكات نووسینگه‌ى ترێزا مه‌ى له‌ كۆتایى مانگى ئادار ڕایگه‌یاند: هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانى ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا مانه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ به‌ باشترین مامه‌ڵه‌كردنى داده‌نین بۆ ڕێگرى له‌ په‌ره‌پێدانى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له‌ كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا له‌ مانگى پێشوو جه‌ختى كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌.

به‌ پێى لێدوانى كۆشكى سپى له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فونیه‌كه‌ى نێوان مه‌ى و تره‌مپ، تره‌مپ "پابه‌ند بوونى خۆى دووپات كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئێران هه‌رگیز خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى نه‌بێت".

هه‌ردوو سه‌رۆكى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیاندا باسیان له‌ كێشه‌كانى ناوه‌كى كۆریاى باكووریش كردووه‌ 

هه‌روه‌ها گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى پلان دانانى كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى نێوان سه‌رۆك تره‌مپ و كیم چۆنگ ئونى سه‌رۆكى كۆریاى باكوور كردووه‌ و تره‌مپ تاكیدى له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ كۆریاى باكوور ببێته‌ ناوچه‌یه‌كى خاڵى له‌ چه‌كى ئه‌تۆمى. 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێ ده‌چێت دۆناڵد تره‌مپ ڕێگایه‌ك بدۆزێته‌وه‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى 2015ى نێوان ئێران و هه‌ر 6 وڵاته‌ زلهێزه‌كانى جیهان، كه‌ بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ریتانیا، چین، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ڕوسیا و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.


وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.