بینیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له سێ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی جیادا له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی به‌ریتانیا و ئوستوڕالیا و هیندستان هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به داهاتووی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێز خسته به‌رباس و گفتوگۆ، هه‌روه‌ها جیا له راوێژكردن له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی ئه‌م وڵاتانه داوای لێ‌كردن له هه‌ڵوێستی ئیسڕائیلدا له به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا پشتیوانیی له وڵاته‌كه‌ی ئه‌و بكه‌ن.
ناتانیاهۆ ئه‌و سێ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی له‌گه‌ڵ ترێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و ماڵكۆم ترانبۆڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستوڕاڵیا و ناراندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان ئه‌نجامدا. هه‌ڵبه‌ت ناوبراو به‌مدواییه دیداریشی له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی هه‌رسێك وڵات كردبوو.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییانه‌دا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه زیاتر له 100 هه‌زار به‌ڵگه‌ی نهێی له‌سه‌ر چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران به‌مدواییه گه‌یشتووه‌ته ده‌ست وڵاته‌كه‌ی كه ده‌یسه‌لمێنن ئێران به‌نیازه بۆمبی ئه‌تۆمیی درووست بكات و له‌سه‌ر موشه‌كی بالستیكی دوورهاوێژ جێگیری بكات.
ناتانیاهۆ به رێبه‌رانی هه‌رسێك وڵاته‌كه‌ی وتووه: من هه‌رگیز نه‌متوانیوه خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز بگونجێنم و پێی رازیبم، هه‌روه‌ها خوازیاری ئه‌وه‌شم كه پێگه‌ی ئێران له ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تیی له سووریا ریشه‌كێش بكرێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.