Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 00:30

فڕۆکەکانی عێراق لە سووریا داعش بۆردمان دەکەن

ئامانج لەو بۆردمانانە كەمكردنەوەی كاریگەری تیرۆریستانە لە سنووری نێوان هەردوو وڵات
فڕۆكەكانی عێراق لە سووریا داعش بۆردمان دەكەن
کوردستان TV
100%

هێزەكانی ئاسمانی عێراق دەستیان بە بۆردومانكردنی بنكەكانی تیرۆریستانی داعش لە خاكی سووریا كرد و ئامانجی ئەو هەڵمەتانەی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقیش پاككردنەوەی سنووری نێوان سووریا و عێراقە لە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كە بە بڕیاری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی سەر بە هێزی ئاسمانی عێراق دەستیان بە بۆردمانكردنی بنكەی  سەركردەكانی داعش لە باشووری ناوچەی دشیشەی ناو خاكی سووریا كرد.

هەروەها بە پشتبەستن بە فەرمانی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكان، فڕۆكە جەنگییەكان بۆردمانی چەند بنكەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە سووریا و نزیك سنوورەكانی عێراق كرد، ئامانج لەو بۆردمانانە كەمكردنەوەی كاریگەری تیرۆریستانە لە سنووری نێوان هەردوو وڵات، كە كردوویانە بە مۆڵگەیەكی جموجۆڵی چەكدارانی ڕێكخراوەكە.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.