Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 07:04

نه‌جیبه‌ نه‌جیب بۆ سه‌عد حه‌دیسی: بۆت نییه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ هه‌رێمی کوردستان تۆمه‌تبار بکه‌یت

تۆ وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی نه‌وه‌ك كێبركێكارێكی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كوردستان
کوردستان TV
100%

نوێنه‌رێكی له‌ به‌غدا وه‌ڵامی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ده‌داته‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێ، حه‌دیسی مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبار بكات، به‌ تایبه‌تی ئه‌و وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، نه‌وه‌ك كێبركێكارێكی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كوردستان.

نه‌جیبه‌ نه‌جیب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی  به‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی رایگه‌یاندووه‌: سه‌عد حه‌دیسی مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبار بكات،به‌ تایبه‌تی ئه‌و وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق،نه‌وه‌ك كێبركێكارێكی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كوردستان.

هه‌روه‌ها گوتی: هیچ فشارێك له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران نییه‌،چونكه‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی و به‌سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی به‌رێوه‌ ده‌چێ.

هه‌روه‌ها گوتشیی:لێدوانه‌كه‌ی حه‌دیسی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌  ئێمه‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌مان له‌به‌رده‌مدا ماوه‌  بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ،چۆن فشار خراوه‌ته‌ سه‌ر ده‌نگده‌ران.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.