هێزه ئهمنییهكان رایانگهیاند: بەهۆی گڕکان و زەمین لەرزەوە شهوی ڕابردوو دانیشتوانی دوورگەی بیگ لە هاوایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ماڵ و ناوچەکانیان چۆڵ كرد و بهرهو ناوچه ئارامهكان ڕۆشتن.
گوتیشیان زهمین لهرزهكه به گوڕی 6.9 بووه و بەو هۆیەشەوە ئاگر و بەردی گڕاویی لە شاخەکان دەرپەڕیوە و لە ناوچە نشینگەکاندا کەوتووەتە خوارەوە.
ههر دوا بەدوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان داوایان لە دانیشتوانی دوورگەکە کردووە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و هۆشداری روودانی گڕکانی بەهێزییان پێداون.
ئاماژهیان بهوهشكردووه گڕکانەکانی دوورگەی بیگ لە هاوایی بە گڕکانی کیلاویا ناسراوە و یەکێک لە پێنج چالاکترین و ترسناکترین گڕکانەکانی جیهانه و بۆ ماوەی 35 ساڵە ئەو گڕکانە لە تەقینەوە بەردەوامە و بە پانتایی 125 کیلۆمەتر دووجا بەردی گڕاویی و ئاگر فڕێدەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.