Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 01:41

پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان دەستیپێکرد

پێشبڕكێیەكی توند لە نێوان لایەنەكاندا هەیە
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان دەستیپێكرد
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دوای نۆ ساڵ دواكەوتن، هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان دەستی پێكرد و و هەر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە خەڵكێكی زۆر چوونەتە سەر سندووقەكانی دەنگدان.

كاتژمێر 7ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 2018/5/6 بە كاتی بەیرووت، دوای نۆ ساڵ ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان دەستی پێكرد و بەپێی زانیاریی میدیاكانی ئەو وڵاتە، 3.7 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

پەرلەمانی لوبنان خاوەنی 128 كورسییە كە بۆ خولێكی چوار ساڵە هەڵدەبژێردرێن و فراكسیۆنی زۆرینە، لانیكەم پێویستی بە 65 كورسی هەیە هەتا بتوانێ بڕیارەكانی خۆی لەبارەی پرسە ناوخۆییەكانی لوبنانەوە جێبەجێ بكات.

لە خولی ئەمجارەدا 597 كەس خۆیان كاندید كردووە كە 86 كەسیان ئافرەتن كە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی پێشوودا بێ وێنەیە، چونكە ڕێژەی ژنان لە پەرلەمانی ئێستای لوبناندا تەنیا چوار ئافرەتە.

بەگوتەی چاودێرانی سیاسی ئەم خولەی هەڵبژاردن بۆ لوبنان لەم بارودۆخەدا كە ناوچەكە بەرەو گۆڕانكاری دەڕوات، چارەنووسسازە و پێشبڕكێیەكی توند لە نێوان لایەنەكاندا هەیە.

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.