Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:37

هاوپەیمانان تونێلێکی داعشیان لە بناری چیای قەرەچووخ بۆردوومانکرد

سەرکردەیەکی داعش کراوەتە ئامانج
کوردستان TV
#7
100%

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان تونێلێکی داعشیان لە بناری چیای قەرەچووخ بۆردوومانکرد، لە بۆردوومانەکەدا سەرکردەیەکی داعش کراوەتە ئامانج.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سنووری مه‌خموور- گوێر رایگه‌یاند ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان تونێلێکی داعشیان لە بناری چیای قەرەچووخ بۆردوومانکرد.

گوتیشی: لە بۆردوومانەکەدا سەرکردەیەکی داعش کراوەتە ئامانج، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هات جموجۆڵی داعش له‌م سنووره‌ هه‌ستی پێكرابوو.

لە چەند رۆژی رابردووشدا چەکدارانی داعش له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌رێوه‌چوونی رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، كه‌ بڕیارە رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.


شایه‌نی باسه‌ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە 12-9-2017 ەوە بەفەرمی کۆتایی هاتنی داعشی لە عێراق راگەیاندبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.