Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:10

زێدان : ڕێره‌وه‌ى ڕێزلێنان بۆ بارسێلۆنا دروست ناکه‌ین چاوه‌ڕوان مه‌بن ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام بده‌ین

زێدان به‌ر له‌یاری كلاسیكۆ چى ووت بۆ ڕۆژنامه‌نووسان
کوردستان TV
100%


 ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ، زێدان راهێنه‌رى ریال مه‌درید له‌سه‌ر یاری كلاسیكۆ له‌ڕووبه‌روبونه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا تایبه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌نووسان لێدوانى دا ، به‌شێك له‌وته‌كانى زێدان له‌سه‌ر یاری كلاسیكۆ : 

بۆ یاری كلاسیكۆ وه‌ك ریال مه‌درید ، له‌دۆخێكى باشداین و ئاماده‌ین ، یاریزانانمان ئاماده‌ن بۆ یاریه‌كه‌ ، ئێمه‌ بۆ براوه‌بوون یاری ده‌كه‌ین ، گوێ ناده‌ین به‌وه‌ى له‌ڕیزبه‌ندى له‌پله‌ى چه‌نده‌مین ، هه‌وڵمان بۆ سه‌ركه‌وتنه‌ له‌و یاریه‌دا تۆماری بكه‌ین . 

زێدان  ڕاشیگه‌یاند : یاریزانان ته‌واو ئاماده‌ن ، هه‌ر یاریزانێك ته‌واو ئاماده‌نه‌بێـت به‌شێوه‌ى 100% ئه‌وا یاری پێناكه‌م . 

له‌باره‌ى ڕێره‌وى یاریزانانى ریال مه‌درید وه‌ك رێزلێنانێك بۆ بارسێلۆنا كه‌بوونه‌ته‌ پاڵه‌وان ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌ك ریال مه‌درید زێدان ڕایگه‌یاند : دوای جامى جیهانى یانەکان ڕێرەوی رێزلێنانمان بۆ دروست نەکراچونکە ده‌یان ووت  ئەو خولە ئەوانی تێیدا نەبووه‌،  ، هه‌رگیز ئه‌مه‌ ڕاست نه‌بوو ،  چونکە  پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ دەتوانیت بەشداری ئەو خولە بکەیت خۆ دوو تیپ نابنە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ و بارسێلۆناش لە چامپیۆنس لیگ بووە 
زێدان  ڕاشیگه‌یاند : ئێمه‌ ڕیز له‌بارسێلۆنا ده‌گرین پیرۆزباییان لێده‌كه‌م  بە ھیچ شێوەیەک ڕێرەوی رێزڵینانیان بۆ دروست ناکەین و  بریاری کۆتایی منە  


سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 36ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا بارسێلۆنا میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات 


شوان عه‌زیز
 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.