Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:07

بەسرە هەڕەشەی راگرتنی هەناردەی نەوت دەکات

بەهۆی خەرج نەكردنی پارەی پترۆ دۆلار
کوردستان TV
100%


ئیدارەی پارێزگای بەسرە هەڕەشەی راگرتنی هەناردەی نەوت لە حكومەتی ناوەندی عێراق دەكات.

رۆژنامەی حیاتی لەندەی رایگەیاند كە حكومەتی خۆجێی پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق، هەرەشەی وەستاندنی هەناردەكردنی نەوت دەكات بەهۆی خەرج نەكردنی پارەی پترۆ دۆلار بۆ شارەكە.

ئەحمەد عەبدولحوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە، رایگەیاندووە كە: سەڕەرای بەرزكردنەوەی داواكارییەكانمان بۆ بەغدا، تائێستا پارێزگای بەسرە مافەكانی خۆی وەرنەگرتووە، بۆیە ناچارین بۆ وەرگرتنی مافەكانی پارێزگاكە بیر لەوە بكەینەوە كە هەناردەی نەوت لە پارێزگاكەوە رابگرین.

ناوبراو دەشڵێت: ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە خوێندنەوەی بۆ هەموو ئەگەرەكان كردووە كە لەماوەكانی داهاتوودا هەنگاوی بۆ دەنێت، راگرتنی هەناردەی نەوت یەكێك لەو هەنگاوانەیە كە پارێزگاكە ناچاردەبێت پەنای بۆ بەرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.