ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی شه‌قلاوه پێشمه‌رگه‌یه‌كی هێزه‌كانی ژینگه به هۆكارێكی نادیار كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
له‌م باره‌یه‌وه "جوان ڕه‌فیق" قایمقایمی قه‌زای شه‌قلاوه، به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی قه‌زای شه‌قلاوه هاوڵاتییه‌ك به ناوی (لوقمان عه‌لی كاكهحهم ته‌ها) ته‌مه‌ن 42 ساڵان، كه‌پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه له هێزه‌كانی ژینگه، به چه‌كی جۆری ده‌مانچه فیشه‌كێكی له خۆی داوه به سه‌ختی بریندار بووه.
"جوان ڕه‌فیق" ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هێنراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه‌ی فێركاری به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
پۆلیسی شه‌قڵاوه‌ش له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ڵێت: ته‌رمی ناوبراو بۆ لێكۆلینه‌وه‌و پشكنین ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆلینه‌وه لێی به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.