Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:34

سیروان بارزانی‌: هه‌ندێک لایه‌ن موزایه‌ده‌ له‌سه‌ر پارتی ده‌که‌ن

دوای‌ ریفراندۆم پارتییان به‌ته‌نیا جێهێشت
کوردستان TV
#7
100%


سیروان بارزانی‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان به‌شداری بانگه‌شه‌ی لیستی 184 پارتی دیموكراتی كوردستانى له‌ ناحیه‌ی قوشته‌په‌ له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر كرد كه‌ ناساندنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان سازکرا گوتارێکی پێشکەشکرد.

بارزانی‌ له‌چوارچێوه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم دوا و وتی: پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌رگیز له‌ ریفراندۆم په‌شیمان نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌ندامانی پارتی شانازی پێوه‌ بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌سعود بارزانی‌ بووه‌ و باشترین شته‌ كه‌ وه‌ك پاداشت پێشكه‌ش به‌ خوێنی شه‌هیدان بكرێت.

سیروان بارزانی‌ وتی: به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك لایه‌ن موزایه‌ده‌ له‌سه‌ر پارتی ده‌كه‌ن، كه‌چی‌ ئه‌وان دوای‌ ریفراندۆم پارتییان به‌ته‌نیا جێهێشت و باسی مێژووی پارتی ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش ئه‌توانین باسی‌ مێژووی لایه‌نی تر بكه‌ین، به‌ڵام كه‌لتوری بارزانی‌ رێگه‌مان پێنادات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.