Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 13:45

هێمن هەورامی: پارتی لە ڕیزبەندی یەکەمدایە بۆ ھەر مومارەسەیەکی دیموکراسی لە کوردستان

له‌ئاهەنگێکی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ریتانیا
کوردستان TV
#7
100%


ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هێمن هەورامی لە بەریتانیا لە نێو جەماوەری پارتیدا ڕایگەیاند، کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی و عێراقیش چاوەڕێی سەنگی پارتی دەکات.

ھێمن ھەورامی، ئەندامی سەركردایەتی و سەرپه‌رشتیاری ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەكان لە ئەورووپا، سەرەتای مانگی ئایار، لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا كە بە بڕیاری سەركردایەتیی پارتی وەك سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنەكان لە ئەوروپا دەستنیشان كراوە، چەندین كۆبوونەوە و سیمینار و سەردانی مەیدانی بۆنێو كوردانی بەریتانیا ئەنجام دا.

ھێمن ھەورامی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان  بەشداریی ئاهەنگێکی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و گوتارێکی پێشکەشکرد.

هەورامی سەرەتا لە شاری لەندەن كۆبوونەوەیەكی فراوانی بۆ ئەندامان و لایەنگرانی پارتی لە لەندەن ئەنجام دا، بۆ ڕۆژی دواتریش لە شاری کۆڤێنتری بەریتانیا لەگەڵ سەرجەم كادیران و ھەڤاڵانی پارتی كۆ بووەوە. لە شاری لیدز كۆڕێكی فروانی ئەنجام دا.

ھێمن ھەورامی لە بەریتانیا  پەیام و ڕێنماییانەی گەیاندە كوردانی تاراوگە كە ستراتیژیی سەركردایەتیی پارتی بۆ ئەم ھەڵبژاردنە بووە. ھەروەھا بەرنامە و پلانی دوای ھەڵبژاردنەكانی پارتی بۆ كوردانی بەریتانیا خستە ڕوو و گوتی: "ڕاستە پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕیزبەندی یەكەمدایە بۆ ھەر مومارەسەیەكی دیموكراسی لە كوردستاندا، بەڵام مەبەستمانە دەنگی كورد زۆرترینی لای پارتی بێت بۆ ئەوەی بەغدا و كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بزانن ئەو دەنگەی كە ڕیفراندۆمی پێ چێنرا، ھەر ئەودەنگەیە لە بەغدا داكۆكی لەسەر مافە دەستووری و یاسایی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان و خاكی كوردان دەكا.

جاران زۆرێك لێرە و لەوێ باسیان لە ھێزی خۆیان لە تاراوگە دەكرد، بەڵام ھەڵبژاردنی خولی پێشووی عێراق ئەوەی یەكلا كردەوە كە شەرعییەتی زۆرینەی نوێنەرایەتیی كورد، ھەموو كات لای پارتی بووە و پارتییە دەتوانێت پارێزەری ڕاستەقینە بێت، بۆیە دەبێ ھێزی پارتی ھەموو كات لە ھێزەكانی دیكە بەھێزتر بێت. چونكە ھێزی لایەنێك 16ی ئۆكتۆبەری خوڵقاند، ھێزەكەی پارتی بوو نەیهێشت کوردستان داگیر بکرێت، مەخموور، پردێ، سحێلا و تەلسقۆف، رێگری لە داگیرکردنی کوردستان کرد. ئه‌م داستانه‌ی تۆماركرد بۆ مێژوو ئێمە لەم دیدگایەوە دەمانەوێت زۆرینەی دەنگەكانی كوردمان بە دەستەوە بێت لە بەغدا.

ھەورامی گوتی: ئێستا عێراق و كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، چاوەڕێی سەنگی پارتی دەكەن، چونكە پێوانەی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان لای ئەوان، پارتییە. نەك ئەو لایەنانەی نان و پیاز بە پرسی كوردەوە دەخۆن بۆ بەرژەوەندیی تەسكی حزبی و بگرەزۆرجاریش شەخسی.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی تەئكیدی لەوە كردەوە، كە دەبێ گوڕوتینێكی گەورە بخەنە بەرخۆتان بۆ ئەم شەڕە دیموكراسییە و دەبێ پارتی لە كێشانیدا نیوەی زیاتری ھەرێمی كوردستان پێك بێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.